کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دابەزینی هەناردەکردنی ڕێژیمی ئێران بۆ وڵاتانی ئافریقایی

18:40 - 18 سەرماوەز 2720

هەناردەی ٦٠ هەتا ٩٠ لەسەدی ئێران بۆ وڵاتانی ئافریقایی بازاڕی ئێرانی لە ٥٢٠ میلیارد دۆلار بێبەش کردووە.

لە ٧ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ڕێژیمی ئێران نزیک بە ١٦٢ میلیۆن دۆلار هەناردەکردنی  بۆ ٤٢ وڵاتی گەورە و بچوکی ئافریقایی هەبووە کە ئەم ڕێژەیە لە ٧ مانگی سەرەتای  ساڵی ٩٨دا ٤٠٠ میلیۆن دۆلار بووە.

لەمساڵدا هەناردەکردنی ڕێژیمی ئێران بۆ دەرەوە دابەزینی ٦٩ لەسەدیی هەبووە و لە ٤٢ وڵاتی ئافریقایی لە ساڵی ٢٠١٩دا کە زیاتر لە ٥٢٠ میلیارد دۆلار هاوردەیان هەبووە پشکی ڕێژیمی ئێران بۆ هەناردەکردن تەنیا ١٣٪ بووە.