دادگایەکی عێراقی بە تۆمەتی کوشتنی "ئەبوو مەهدی موهەندیس" فەرمانی داوە "دانڵد ترامپ" سەرکۆماری ئامریکا دەسبەسەر بکرێت.
دادگای عێراق ئەو بڕیارەی بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێرا دەرکردووە.
جگە لەو دادگایەی عێراق، دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران هەتا ئێستا دوو جار داوای دەسبەسەرکرانی "ترامپ" و ٤٧ بەرپرسی دیکەی ئامریکای کردووە.
ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە، کۆنگرێسی ئامریکا سەرکەوتنی "جۆ بایدنـ"ـی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئامریکادا پەسند کردووە.
تێرۆریست "قاسم سلێمانی"، فهرماندەی قودسی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران و "ئەبوو مەهدی موهەندیس" به فهرمانی "دانڵد ترامپ" سەرکۆماری ئامریکا كوژران.
ئهو هێرشەی ئامریکا بۆ گرتنهبهری ڕێوشوێنی بهرگریی یهكلاكهرهوه بۆ پاراستنی كارمهندانی ئامریکا له دهرهوهی وڵات بوو.
ئەو دوو کەسە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ٩٨ لەلایەن ئامریکاوە کوژران.