کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داربەڕووی دارستانەکانی پارێزگای "کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد" بەهۆی نەخۆشی لە دۆخێکی خراپدان

12:30 - 4 پووشپەڕ 2722

٢٥ هەزار هێکتار لە داربەڕووی دارستانەکانی زاگرۆس بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پەیوەندیدار تووشی نەخۆشیی "پەپوولەی سپیی گەڵاخۆر" بوونە، بە جۆرێک کە لە هەر دە دار، هەشت دار لە حاڵی وشکبوون و لەنێوچووندان.

نەخۆشیی ئەو دارانە لە ناوچەکانی ساردسێریی پارێزگا، وەک "دێنا و بۆیرئەحمەد" گەیشتووەتە ٣٥ هەزار هێکتار.

لە کۆی پانتایی ملیۆنێک  و ٥٥٥ هەزار هێکتاری پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد، ملیۆنێک و ٣٩٥ هەزار هێکتاری دارستان و لەوەڕگەیە و دارستانەکانی بە زۆرترین ڕێژە تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە.

وشکەساڵی، جۆری سەمپاشی، نەخۆشیی لەڕادەبەدرەی مەزرا و باخەکان بووەتە هۆی ئەوەیکە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ دۆخی ئەو دارستانانە بەرەو خراپی بڕوات و لە ئەگەری ئەوەیکە ئەو نەخۆشییە چارەسەر نەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشێکی زۆر لەو دارستانانە لەنێو دەچن.