کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارستانەکانی باڵاگیر لە لایەن منداڵانەوە خاوێن کرایەوە

17:45 - 23 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا، منداڵان و تازە پێگەیشتووانی ئەو گوندە، دارستانەکانی گوندی "باڵاگیر"یان له زبڵ و خاشاک پاک کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ٢٢ی خەرمانان، منداڵان و لاوانی تازەپێگەیشتووی گوندی باڵاگیر لە شاری شنۆ، دارستانەکانی ئەو گوندە کە شوێنێکی سیاحەتییە خاوێن کردەوە.

منداڵان لەو چالاکییەدا، ئەو پەیامەیان بە تێکڕای خەڵک ڕاگەیاند، ئێمە منداڵان زۆر چاک هەست بە پیسبوونی ژینگە دەکەین و هەروەها بە گەشتیاران نیشان بدەین، کە نابێ دارستانەکان وەک جێگای زبڵ و خاشاک چاو لێ بکرێت و نابێ لە نێو ببرێن.

لە چالاکییەدا، ئامانجیان ئەوە بووە کە پاراستنی ژینگه لە شاری شنۆ ببێت بە کلتوورێک.