کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارستانەکانی مەریوان لە ئاگردا دەسووتێن

12:34 - 20 گەلاوێژ 2721

ماوەی چەند ڕۆژە دارستانەکانی گوندی "گێڵی کەران" سەر بە شاری مەریوان لە ئاگری ناحەزاندا دەسووتێن و تەنیا خەڵک و ئەنجوومەنە ژینگەپارێزییەکانن کە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

خەڵکی ئەو ناوچەیە دوو ڕۆژە خەریکی بەرەنگارین و هێشتا ئاگرەکە نەکوژاوەتەوە و ناوچەیەکی بەرین لە ئاگردا سووتاوە.

ئەو ئاگرانە لەلایەن خەڵکەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و ناوەندەکانی ئاگرکوژێنەوەی ڕێژیم لەو شوێنانە نین.

ئاگرکەوتنەوەکان دەستی کەسانی سەر بە ڕێژیمی تێدایە کە ساڵانە خەسارێکی زۆر بە ژینگە دەگەیەنن.

ناکارامەیی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ڕێژیمی ئێران بۆ پاراستنی دارستانەکان بە یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی لەنێوچوونی دارستانەکان دێتە ئەژمار.

تەمەنی دارستانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات زیاتر لە ٥ هەزار ساڵ بەراورد کراوە.