کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارستانەکانی مەریوان مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە

10:37 - 7 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: دارستانەکانی مەریوان به‌هۆی نابەرپرسیاریەتیی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران هەڕەشەی لەسەرە و لە لایەکی دیکەوە لەلایەن خودی هەندێک لە مۆرەکانی سەر بە ڕێژیمەوە دەبڕدرێن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە گوندی "سەردوشـ"ـی مەریوان، خەڵکی هەلپەرست خەریکی بڕینی داری بڕوو و دارستانەکانی ئەو ناوچەیەن.

بەشێکی زۆر لەو خەڵکە هەلپەرستە لە ڕێگای بڕینی ئەو دارانەوە زیانێکی زۆریان بە سروشت گەیاندووە.

دارستانەکانی "کەریم کوژاو، ملەی داچەپەر، کانی سەوڵ، چاڵ چوالەکان، گەناو، کونە گورگ و قەخ"، لەژیر مەترسیی لەنێوچوونن.

 لەو پێوەندییەدا پێشتریش لە گوندی "نێـ"ـی مەریوان، کەسانێکی هەلپەرست دەستیان دابووە لەنێوبردنی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە.

چالاکانی ژینگەپارێزی لە کوردستان، ئەگەرچی لەم بارەوە بەردەوام هۆشداری دەدەن، بەڵام ئەو ڕەوتە درێژەی هەیە.

ئەو کەسە هەلپەرستانە بۆ داهات، داری دارستانەکانی مەریوان دەبڕن و لەلایەن ڕێژیمەوە هیچ ڕێگرییەکیان لێوە ناکرێت.