کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارستانەکانی کوردستان بێ پێشگرتن تاڵان دەکرێت

18:26 - 7 بانەمەڕ 2721

تاڵانکەران، دار و دەوەنی کوردستان دەبڕن و بە بێ ئەوەیکه هیچ پێشگیرییەکان لێ بکرێت بەرەو شارەکانی دیکەی ئێران ڕەوانەی دەکەن.

بەپێی هەندێ وێنەی بڵاوکراوە دارەکانی دارستانی گوندی "شنۆزەنگ" لە شاری پیرانشار لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە بڕدراوە و براون.

لە ڕێگەی گواستنەوەی ماشینی ئەو دارانەدا هیچ خاڵێکی پشکنین ڕێگری لە کامیونی ئەو دارانە ناکات و بە ئاسانی قاچاخ دەکرێن.

ساڵانێکی زۆرە کە سروشتی کوردستان تاڵان دەکرێت و ڕێژیمیش لە بەرانبەریدا بێدەنگە چون دەستی پشتی پەردەی ئەو تاڵانکارییە خودی ناوەندە دەسەڵاتدارەکانی ڕێژیمن.

نەتەنیا دار و دەوەن و سەرچاوە سروشتییەکان تەنانەت ئاو هەموو سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان لەلایەن داگیرکەران و دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیم بە تاڵان دەبرێت.