کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارەکانی تەنیشت ڕووباری "گادەر" لەلایەن کەسانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بڕدران

11:22 - 21 رەشەمه 2721

شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمە بەشێک لە کەسانی هەلپەرەست و سەر بە ڕێژیم بۆ دووهەمین جار لە گردی "دنخە" دارەسروشتییەکانی تەنیشت ڕووباری گادەریان بڕيوە.

گردی "دنخە" پێشتر ئاوەدانی بووە و دوای هاتنە سەرکاری ڕێژیم بەهۆی ئەوەیکە خزمەتگوزاری بۆ نەکراوە چۆڵ کراوە.

بەهۆی ئەوەیکە چۆمی گادەر بە تەنیشت گردی "دنخە"دا تێپەڕ دەبێت دیمەنێکی جوان و سروشتی بەو شوێنە بەخشیوە و خەڵک بۆ سەیران ڕوو لەو شوێنە دەکەن .

هەروەها دنخە شوێنێکی مێژووییە و مێژینەکەی بۆ سەدەی چوارەم و هەزارەی یەکەم دەگەڕێتەوە. گردی دنخە لەو بوارەش پارێزراو نییە و بەردەوام کەسانی سەر بە ڕێژیم بۆ دۆزینەوەی ئاسەوارە مێژووییەکان ئەو شوێنە هەڵدەکەنن.