کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارەکانی ڕێگای زرێبار لەلایەن هەندێک لە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە بڕدراون

11:28 - 3 خەزەڵوەر 2720

شەوی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆر لە دارەکانی ڕێگای "مەریوان" بۆ "زرێبار" لەلایەن کەسانی سەر بە ڕێژیم و سپای پاسدارانەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو بڕدراون و سیمای جوانی ئەو شوێنە گەشتیارییەیان لەنێو بردووە.

دارەکانی ڕێگای زرێبار بە بیانووی وشکبوون و سازکردنی شوێنێک بۆ گەشتیاران لەلایەن کەسانی نزیک لە ڕێژیمەوە لەنێو دەبرێن.

هەروەها دارستان و لێڕەواری گوندەکانی "ئاڵمانە، چۆڕ و نەنە، شێخە کوێرە، دەری و نشکاش، وەسنە، خەیراوا، زەکەریان، قەڵاجێ، هەڵووژان و چۆمی سەوڵاوا" لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بە ناوەکانی "نەریمان، ئارام، محەممەد و هێمن" ئاگریان تێبەردەدرێت و بەلێشاو دەبڕدرێن.

ئەو کەسانەی کە بە پشتیوانیی کاربەدەستانی ڕێژیم و سپای تێرۆریستی پاسدارنەوە ئەو کارانە دەکەن، دەستێکی ئاوەڵایان هەیە بۆ لەنێوبردن و قەڵاچۆکردنی دار و لێڕەوارەکانی مەریوان و لە هیچ هەوڵێکی جینایەتکارانە دەست ناپارێزن.