کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دامەزرانی کەمپەینێک بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران

00:31 - 24 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی UNPO بە هاوکاری چەند پارلەمانتارێکی پارلمانی ئورووپا لە پێناو پشتیوانی و ڕاکێشانی سەرنجی چالاکانی مافی مرۆڤ بە لای پرسی کۆڵبەرییەوە لە کوردستان کەمپەینێکیان ڕێکخستووە.

شەوی ٢٢ی ڕێبەندانی١٣٩٧، هاوکات لەگەڵ چلەمین ساڵیادی شۆڕشی گەلانی ئێران پێگەی فەرمی ڕێکخراوی UNPO لە تویتر، تویتێکی لەسەر دۆخ  و ژیانی کۆڵبەران لە کوردستان بڵاوكرده‌وه‌. تویتەکە باس لەوە دەکات، کە تەنیا لە ساڵی ٢٠١٨دا، ٧١ کۆڵبەری کورد کوژراوە و ١٦٠کەسیش بریندار بووە و ئه‌م كاره‌ دژ به‌ هه‌موو یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.

هاوکات له‌گه‌ڵ تویتەکە ئه‌م هه‌شته‌گه‌شی KurdishLivesMatter_Kolbar# بەکارهێنابوو.

پاش ئەوەی پێگەی فەرمی UNPO ئەو تویتەی بڵاو کردەوە، پێنج پارلەمانتاری پارلەمانی یەکیەتیی ئورووپا بەناوەکانی: "پێتری سارواما، کلۆنک فێلکین شتاین، جوولی وارد و پیر ئانتۆنیو پانزاری و پاوێل تلیكا" هەرکامەیان تویتەکەیان ڕیتویت و چه‌ن كه‌سیشیان نووسراوه‌ی خۆیان پێ زیاد كرد.

شایانی باسە کە بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی کوردیش لای خۆیانەوە تویتەکەیان ڕیتویت کرد و هاوكاری گه‌یاندنی ده‌نگی كۆڵبه‌ران به‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی و به‌تایبه‌ت یه‌كیەتی ئورووپا بوون.

ڕۆژانە چەندین کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە دژی گەلییەکانی سپا دەپێکرێن و تووشی برینداری و گیان لەدەستدان دەبن، کە ئەم کردەوە نامرۆڤانانە، چالاکانی مافی مرۆڤیشی لە وڵاتانی دەرەوە وەدەنگ هێناوە.