کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دامەزراوەی "تۆنی بلێر" لیستەیەکی لە تێرۆرەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاو کردەوە

12:42 - 25 رێبەندان 2720

دامەزراوەی ''تۆنی بلێر'' لە ڕاپۆرتێکدا نەخشەی چالاکییەکان و تێرۆرەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی هەتا ئێستا ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی بڵاو کردەوە.

لە ڕاپۆرتی ئەو دامەزراویە هاتووە؛ لە ساڵی ١٣٥٧ ی هەتاوی لە داوی شۆڕشی گەلانی ئێران، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، تێرۆرەکان و هەوڵە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێرانی بەڕێوە دەبات.

ئەو دامەزراویە باس لەوە دەکات کە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای سپای پاسدارانەوە زۆربەی چالاکییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ئەنجام دەدات.

دامەزارەی "تۆنی بلێر" لەو ڕاپۆرتەی خۆیدا نووسیویەتی: ''چالاکییەکانی ئێمە لە ئاستی جیهانیدا دەری دەخات کە ڕێژیمی ئێران لە ڕاستای ئیدئۆلۆژی  و پشتیوانیکردن لە تێرۆر و تۆقاندن هەوڵەکانی خۆی چ لەنێوخۆ یان لە دەرەوە پەرە پێ دەدات".

هەروەها ڕێژیمی ئێران تۆڕیکی نیزامی و ڕێکخراوە عەقیدەتییەکانی  لە تاران  پێک هێناوە.

ئەو دامەزراوەیە باسی لەوە کردووە، ئێمە لە شوێنهەڵگرتن و بەدواداچوون بۆ بابەتە پێوەندیدارەکان بەردەوام دەبین.

هەوەها ئێمە بە پیشاندانی وێنەی ڕاستەقینەی سپای پاسداران دەمانهەێت پیشان بدەین کە ئەم ڕێکخراوە بە چ شێوەیەک ئەمنییەتی جیهانی لاواز کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو دامەزراوەیە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی هەتا ئێستا ١٨٠ چالاکیی تێرۆریستی ئەنجام داوە.

تێرۆری ڕێبەرانی گەلی کورد دوکتور ''عەبدولڕەحمان قاسملوو'' لە ساڵی ١٣٦٨ لە ڤییەن پێتەختی وڵاتی ئۆتریش و دوکتور ''سادق شەرفکەندی'' لە ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لە بێرلین'' لە هەوڵە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێرانن کە لە ڕاپۆرتی ئەو دامەزراوەیەدا باسی لێ کراوە.