کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دامەزراوەی گەمان: ڕووخانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران زۆرترین لایەنگری هەیە

11:28 - 6 خەزەڵوەر 2721

ئاکامی نوێترین ڕاپرسیی دامەزراوەی "گەمان" پیشان دەدات، ٨٦.٢ لەسەد لە خەڵکی ئێران لەسەر ئەو باوەڕەن کە گەندەڵی و ناکارامەیی ڕێژیمی ئێران زۆرترین کاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر دۆخی ئێستای ئابووریی ئێران داناوە.

هەروەها بەپێی ئاکامی ئەو ڕاپرسییە بەنیسبەت ڕوانگە سیاسییەکان، ڕووخانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران زۆرترین لایەنگری هەیە.

ئەو دامەزراوەیە باسی لەوە کردووە کە ڕووخانی ڕێژیمی ئێران وەکوو پێشمەرجی هەر ئاڵوگۆڕێک لە ئێران بە ٣٤.٧ لەسەد هاوەدەنگی زۆرترین لایەنگەری لەنێوان وڵامدەراندا هەیە، لە حاڵێکدا ٢٤.٥ لەسەد لەسەر ئەو باوەڕەن ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی دەتوانێت بۆ تێپەڕێن لە ڕێژیمی ئێران کاریگەریی هەبێت.

لە ئاکامی ئەو ڕاپرسییەدا هاتووە کە ٧٣ لەسەدی خەڵکی ئێران لەگەڵ دروشمی ''نەمان بۆ ئامریکا'' و ٦٥.٥ لەسەد لەگەڵ دروشمی ''نەمان بۆ ئیسرائیل'' دژایەتییان کردووە.

ئەو ڕاپرسییە پیشان دەدات کە زۆرینەی خەڵکی ئێران لەگەڵ ڕێژیمی ''بەشار ئەسەد'' لە سووریە، ''نێکولاس مادورۆ'' لە ڤێنێزۆئێلا دژایەتییان هەیە، هەروەها زۆرینەی خەڵک لەگەڵ گرووپەکانی حیزبوڵڵا، حەماس، حەشدی شەعبی و حوسییەکان دژایەتییان دەربڕیوە.

دامەزاوەی گەمان لە پێناسەی خۆیدا نووسییەتی: ''گەمان دامەزاوەیەکی سەربەخۆیە کە لە وڵاتی هولەند تۆمار کراوە''.

ئەو دامەزراوەیە لەسەر پرسی وەکوو بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، بەرنامەی مووشەکی، هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری لە ئیران، پەیوەندیی ئێران و ئامریکا، هەڵوێستەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئێران و چەندین بابەتی دیکە ڕاپرسیی کردووە کە خەڵک دژی ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت ئەو بابەتانە دەنگیان داوە.