![](/weney-mallperr/9475.jpg)
کوردستان میدیا: دانیشتوانی گوندی چەوەمار سەربە بەخشی ناوەندیی کرماشان کەلە یەکسەد کیلۆمیتری ئەو شارە هەڵکەوتووە هەتا ئێستا بێشناسنامە و مارەنامە بوونه و لە نەخوێندەواری تەواودا ماونەتەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکان، رۆژی ١ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی ئەو گوندە بوو بە گرینگترین سەردێڕی دەزگا راگەیاندەکان و بنکە پێوەندیدارکانی رێژیم دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە دەزگا راگەیەندنەکان و بۆ پێشگرتن لە رەنگدانەوەی ئەو هەواڵە لە شوێنە گشتییەکان بۆ دانیشتوانی ئەو گوندە شناسنامە و مارەنامەیان دەرکرد.
هەروەها گوندی چەوەمار کەلە دابەشکردنە جوغرافیاییەکانی رێژیم لە بەخشی ناوەندیی کرماشاندا هەڵکەوتووە هەتا ئێستا لە رێگای ماڵڕۆ بۆ هاتوچۆ لە کەنار چۆمی سمیرە کەڵکیان وەرگرتووە.
بەپێی راپۆرتەکان هەنووکە ئەو گوندە زیاتر لە ١٥ منداڵی هەیە کە هەتا ئێستا قوتابخانەی بۆ دابین نەکراوه.
لە بەشی ئەلف بەندی دووهەمی ماددەی ١٣ی راگەیندراوی نێونەتەوەیی مافی ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و پەروەردە و فێرکردنی خۆڕایی کە ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی ئێران ئەو یاسا نێونەتەوەییەی واژۆ کردووە هاتوو: پەروەردە و فێرکردنی سەرەتایی دەبێت ئیجباریی و خۆڕایی بێت و کۆمەڵگا بە ئاسانی بتوانێت کەڵکی لێوەر بگرێت.
لەماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا لە دەسەڵاتداریی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، حەشیمەتی قوتابییانی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن لە ١٩ ملوێن کەس بۆ ١٥ ملوێن کەس دابەزیوە.
بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، تێچووی پەروەردە بەشێوەیەکی نێونجی لەسەدا ٦ هەتا ٧ی بەرهەمی ناخالسی وڵات لەخۆ دەگرێت، ئەوەش لە حاڵێكدایە ئەو رەقەمە لە ئێران کەمتر ٣/٥%ـە.