کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیلا سەمعان: ڕێگای ئازادیی بەیرووت لە ڕێگای گۆڕینی ڕێژیم لە تاران تێدەپەرێت

18:51 - 19 گەلاوێژ 2720

''دانیلا سەمعان'' مۆدێلینگی بەناوبانگی لوبنانی بەنیسبەت دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتە و پشتیوانیکردنی لە حیزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکی تویتێریدا ئازادیی بەیرووتی بە گۆڕینی ڕێژیمی ئێران گرێدا.

''دانیلا سەمعان'' مۆدێلینگی بەناوبانگی لوبنانی لە پەیامێکی تویتێریدا نووسیویەتی:'' من وەکوو ژنێکی لوبنانی، ڕێز لە هەموو خەڵکی ئێران دەگرم کە پشتیوانی لە خەڵکی لوبنان دەکەن کە لە بەرامبەر چینی دەسەڵاتدار ئینقلاب دەکەن''.

ناوبراوە وتوویەتی" بەداخەوە، چینی دسەڵاتدار بەسەر خەڵکی لوبنان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیی لێ دەکرێت، ڕێگای ئازادیی بەیرووت لە ڕێگای گۆڕینی ڕێژم لە تاران تێدەپەرێت.

داوی تەقینەوەکەی بەیرووت کە قوربانیی و وێرانییەکی زۆری لێکەوتە، خەڵکی لوبنان بە دژی بەڕێوەبەریی و ناکارامەیی دەوڵەتی ئەو وڵاتە و هەروەها بەدژی حیزبوڵای لوبنان کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیی لێ دەکرێت دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.