کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:24 - 11 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: دایکی دوو شەهیدی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی هەینی، ٩ی خاکەلێوە، "دایە مریەم پیرۆتی ئەقدەم"، دایکی شەهید "هەمزە هەمزەزادە" و شەهید "غەفور هەمزەزادە"، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا، لە ئاوایی تاژاندەرێ سەر بە شاری شنۆ، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

شەهید هەمزە حەمزەزاده، بە پلەی تەشكیلاتی سەرپەل، لە شەڕێکدا لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ١٠ی بەفرانباری ١٣٦٣ی هەتاوی، لە گوندی سێکانی لە ناوچەی دەشتەبێڵ سەر به شنۆ شەهید بوو.

شەهید غەفور هەمزەزادەش، لە شەڕێکی نابەرانبەر لە شاری بانەدا، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

 تەرمی دایە مریەم، لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.