کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە "بۆکان" کۆچی دوایی کرد

12:08 - 12 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە حاجیە "ڕابێعە سوڵتانی"، دایکی شەهید "فەتاح ئابدار"، خەڵکی گوندی "عەوڵاتەپەسی"، دوای تەمەنێک پڕسەروەری لە "بۆکان" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ڕابێعە" ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "فەتاح ئابدار" ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە گوندی "عەوڵاتەپەسی" سەر بە "بۆکان" لەدایک بووە.

دوای هێرشی داگیرکەرانی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و تێکۆشەرانە ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە دەبرد. ناوبراو لە گرتنی پایگای "مەلالەڕ"، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو.

دەرەنجام شەهید "فەتاح" لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی لەلایەن ڕێژیمی پەت و سێدارەوە ئێعدام کرا و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

دایە "ڕابێعە" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی ڕۆڵە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە "بۆکان" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.