کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە سنە کۆچی دوایی کرد

17:38 - 5 خەزەڵوەر 2721

دایە ''شەرافەت ئەڵڵاوەیسی'' دایکی شەهید ''فاروق ئەڵڵاوەیسی'' خەڵکی گوندی ''کوڕکوڕە'' سەر بە شاری سنە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە ''شەرافەت''  ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و هەتا کۆتایی ژیانی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.

شەهید ''فاروق ئەڵڵاوەیسی'' پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات کە لە هێزی ''شەریفزادە'' سازمان درابوو لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە شەقامی سیرووسی سنە بە دەستی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران شەهید کراوە.

تەرمی دایە شەرافەت لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.