کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە "پاوە" کۆچی دوایی کرد

12:03 - 3 جۆزەردان 2720

ڕۆژی هەینی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "عەترە حەقیری" دایکی شەهید "ئێقباڵ سەفەری"، خەڵکی گوندی "داریان" سەر بە شاری "پاوە"، بەهۆی بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "عەترە" ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "ئێقباڵ سەفەری" لە گوندی "داریان" لەدایک بوو. دوای هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و لە مەتەرێزی خەبات بەرگریی لە خاک و نیشتمانەکەی کرد.

دەرەنجام شەهید "ئێقباڵ" ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە شەڕ و دەرگیرییەک دژی ڕێژیمی پەت و سێداره، لە شوێنێک بە ناوی "لانیشە"، تیکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو. گڵکۆی ناوبراو لە گوندی "داریانـ"ـدایە.

دایە "عەتری" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی ڕۆڵە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە گوندی "داریان" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.