کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:40 - 17 خەرمانان 2721

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانان، دایە ''گوڵێ ئەحمەدی'' دایکی شەهید ''شەریف پوور محەممەدی'' و هاوسەری ''حابی دۆمە'' بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "گوڵی" ژنێکی نیشتمانپەروەر بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد.

شەهید ''شەریف پوور محەممەدی'' ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە گوندی سینگان لەدایک بووە.

ناوبراو ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە ''تەماوانی'' شنۆ شەهید بووە.

گڵکۆی شەهید ''شەریف'' لە گەڵی گادەرانە.

تەرمی دایە ''گوڵێ'' لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە لە گۆرستانی ''فەقێ شاڵی'' بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.