کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:36 - 7 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: دایکی شه‌هیدیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری کرماشان بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە "نه‌سرەت سەلیمی"، دایکی شەهید "شوکور فەتاحی"، شەهیدی سوورخەڵاتی نەتەوەی کورد و کاک "سەعدوڵڵا فەتاحی"، دانیشتووی وڵاتی ئامریکا، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "نەسرەت"، دوای شەهیدبوونی کوڕه پێشمەرگەکەیشی، هەمیشە پشتیوانیی لە حیزبی دێموکرات دەکرد.

 تەرمی دایە "نەسرەت" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپیردرا.

شەهید "شوکر فەتاحی" ساڵی ١٣٥١ لە گوندی "زەردە" لەدایک بوو. دوای ئەوەیکە چەکی پێشمەرگایەتیی بۆ خاکی خۆی لە شان کرد، لە ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ٦٨ی هەتاوی، به‌هۆی مینە چێندراوەکانی ڕێژیمی ئێران، تێكەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.