کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی کوردستان لە سنە کۆچی دوایی کرد

11:36 - 11 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "عەینا لالەیی" دایکی شەهید "محەممەد محەممەدپوور"، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، دوای تەمەنێک پڕسەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە"عەینا" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەردەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "محەممەد محەممەدپوور" ناسراو بە "حەمەڕەش" ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی، لە گوندی "ئەوێهەنگ" لەدایک بووە.

دوای هێرشی داگیرکەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەندیی بە حیزبی دێموکراتەوە گرتووە و وەکوو ئەندامێکی دڵسۆز هەر ئەرکێکی حیزبیی چالاکانە بەڕێوە دەبرد.

دەرەنجام شەهید "محەممەد" لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمەی ١٣٧١ی هەتاوی، لە باکووری ئێران لە ڕووداوی هاتوچۆدا شەهید و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

گڵکۆی ناوبراو لە گوندی "ئەوێهەنگـ"ـدایە.

دایە "عەینا" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی پڕ لە سەروەریی کوڕەکەی وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "عەیانا" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.