کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهید "جەعفەر ئیبراهیمی" ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:30 - 15 خەزەڵوەر 2720

دایکی شەهید "جەعفەر ئیبراهیمی" بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوە دایە "ڕۆقیه شەنگەپوور" دایکی شەهید "جەعفەر ئیبراهیمی" لە "شاروێرانـ"ـی مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ڕۆقیە" ژنێکی نیشتمانپەروەر بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "جەعفەر" ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە مەهاباد لەدایک بووە. ناوبراو دوای هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان پەیوەست بووە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە.

شەهید "جەعفەر ئیبراهیمی" ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ١٣٦٣ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە شاروێران تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.