کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە ''مسری میرزایی''، دایکی شەهید ''ئەسکەندەر عەلیزادە''، خەڵکی گوندی ''جۆهنی'' سەر بە ناوچەی سۆما ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید ئەسکەندەر عەلیزادە، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە گوندی جۆهنی لە ناوچەی سۆما لە لەدایک بووە.
شەهید ئەسکەندەر ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۷٥ی هەتاوی، وێڕای حەوت پێشمەرگەی دیکە، لە شوێنێک بە ناوی ''قیفارۆک لە پشت چیای دوگوە'' لەلایەن ئەرتشی تورکیەوە شەهید کران.
تەرمی دایە "مسری" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.