کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهید "حوسێن یەعقووبی" کۆچی دوایی کرد

10:44 - 9 رەشەمه 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمە دایە "ئایشێ یەعقووبی" دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگایی کوردستان لە گوندی "بێساران" سەر بە شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ژنێکی بە ئیرادە بوو و لەسەر ڕێبازی کوڕەکەی سوور پێداگری دەکرد کە دەبێ هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی درێژە بە خەبات بدەین.

تەرمەی دایە "ئایشێ" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.

کوڕێکی دایە "ئایشێ" پێشمەرگەی کوردستان بووە و دواتر لە شەڕێکی نەخوازراودا شەهید بووە.

شەهید "حوسێن" ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە گوندی "بێساران" لەدایک بووە. دوای ئەوەیکە ڕێژیمی داگیرکەری خومەینی هێرش دەکاتە سەر کوردستان و ئەو لە تەمەنی لاویەتیدا دەبێت، چەکی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پەیوەست بووە بە ڕیزەکانی خەبات.

سەرئەنجام شەهید "حوسێن" ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٦٢ی هەتاوی " لە شەڕێكی نەخوازراودا لە شوێنێک بە ناوی "گڵیه" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە و هەر لەو شوێنە بە خاک ئەسپێردراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.