کوردستان میدیا: دایکی شەهید "حەکیم ڕەزایی" شەهیدی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی هەورامان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی خاکەلێوە، دایە ''عافیە نەقشبەندی'' کچی لوتفوڵڵا دایکی شەهید حەکیم ڕەزایی به هۆی جەڵتەی مێشک، بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.
شەهید ''حەکیم ڕەزایی''، ساڵی ١٣٣٤ لە شاری پاوە لە دایک بووە، لە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٥، لە چیای ڕوشی سەقز، لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەری ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئێران تێکەڵ بەکاروانی شەهیدان دەبێت.
گڵکۆی شەهید حەکیم لە شاری کرماشانه. شەهید ''حەکیم ڕەزایی''، ئەندامی کومیتەی ناوندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.
دایە عافیە، دایکی شەهید حەکیم ڕەزایی هەتا دوا هەناسەکانی ژیانی، وەفادار به ڕێبازی کوڕەکەی مایەوە. تەرمی دایە عافیە، لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای خەم و پەژارە بۆ لەدەستدانی دایە عافیە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.