کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهید "سەعدوون فاتمیان" ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:34 - 28 گەلاوێژ 2721

دایە "ئامان ئەحمەدی" دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژ دایە "ئامان ئەحمەدی" دایکی شەهید "سەعدوون فاتمیان" خەڵکی "مارەغان" کۆچی دوایی کرد.

دایە "ئامان" ژنێکی نیشتمانپەروەر بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد.

شەهید "سەعدوون فاتمیان" ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە "مارەغان" لەدایک بووە. دوای ئەوەیکە ڕێژیمی خومەینی هێرش دەکاتە سەر کوردستان شەهید "سەعدوون" چەکی پێشمەرگایەتی لە شان دەکات.

ناوبراو بەهۆی لێهاتوویی وەک کادری تەشکیلاتی ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە دەبات.

ناوبرا ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی لە شوێنێک بە ناوی "زەردەکانی" بەهۆی تەقینەوەی مین تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت.

تەرمی دایە "ئامان" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.