کوردستان میدیا

شەممه 3ی خەزەڵوەر 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهید "ئیبراهیم دەست بەرئاوەردە" لە سەقز کۆچی دوایی کرد

11:14 - 23 رەزبەر 2720

دایە "فاتمە قەدیمی" دایکی شەهید "ئیبراهیم دەست بەرئاوەردە" بەهۆی نەخۆشییەوە لە گوندی "عەلیاوا"ی تیلەکۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "فاتمە" ژنێکی حیزبدۆست، نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەخۆشەویست بوو و خۆی بە سەربەرز دەزانی کە جگەرگۆشەکەی لە ڕێگای ڕزگاریی کوردستاندا شەهید بووە.

شەهید "ئیبراهیم دەست بەرئاوەردە" ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە گوندی "عەلیاوا"ی تیلەکۆی سەقز لەدایک بووە و لە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی ١٣٦٢ی هەتاوی، لە دوای شەڕێکی قارەمانانە لە دژی هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گوندی "بناوەچان" تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "فاتمە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.