کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی هونەرمەند "ناسر ڕەزاری" لە شاری سنە بە خاک ئەسپێردرا

13:41 - 23 گەلاوێژ 2721

تەرمی دایە "شەریفە شەریفی" دایکی هونەرمەند "ناسر ڕەزازی" لە شاری سنە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی "دایە شه‌ریفه‌ شه‌ریفی" دایكی پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەندی نەتەوەیی کورد "ناسر ڕەزازی" بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا له ‌شاری سنه‌ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری "سنە" بە خاک ئەسپێردرا.

خاتوو "شه‌ریفه‌" ڕێکەوتی ١٣١٢ی هەتاوی له ‌گه‌ڕه‌كی چوارباخی سنه‌ له‌دایک بووه‌. ناوبراو به فێرکردنی شێعرە فۆلکلۆرییەکان بە مامۆستا ناسر، یەکەم هەنگاوی هەڵگرت بۆ پەروەردەکردنی هونەرمەندێکی گەورە.

دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "شەریفە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.