کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە "نەغەدە" کۆچی دوایی کرد

11:50 - 2 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "فاتمە قادرپوور" دایکی شەهید "خالید بابەکری"، خەڵکی گوندی "گەرگولی خواروو"ی نەغەدە، دوای تەمەنێک پڕسەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "فاتمە" ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بووە و هەردەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "خالید بابەکری" لە گوندی "گەرگولی خواروو" لەدایک بووە.

ناوبراو دوای پەلاماری ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بووە بە ڕێزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و چەکی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە.

دەرەنجام شەهید "خالید" لە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٦٣ی هەتاوی، لەلایەن ڕێژیمی پەت و سێدارەوە، ئێعدام کرا و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

گڵکۆی ناوبراو بێ سەروشوێنە.

دایە "فاتمە" هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی پڕلە سەروەریی شەهیدان وەفادار مایەوە،

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "فاتمە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.