ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژ دایک و باوکی "ڕێبوار ڕەفعەتی" پێشمەرگەی کوردستان خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی کاک''عیسا ڕەفعەتی'' کوڕی "مەعسوومە و حەسەن" و هاوژینەکەی خاتوو ''مەحبووبه پەروانە'' کچی "ئەسمەر و ئەبووبەکر" خەڵکی ئاوایی هێیە سەر بە شاری شنۆ بەهۆی ڕووداێکی دڵتەزێن گیانیان لەدەست و ماڵاوییان لە ژیان کرد.
کاک "عیسا و خاتوو مەحبووبه" ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣١ی پووشپەڕ، لەسەر ڕێگای شنۆ و نەغەدە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ببوون.
کوڕێکی ئەو دو خوالێخۆشبووە بە ناوی "ڕێبوار ڕەفعەتی" پێشمەرگەی کوردستانە و چەکی بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی لە شان کردووە.
تەرمی ناوبراوان ڕۆژی شەممە بە بەشداریی خەڵكێکی زۆر لە شنۆ و ناوچەکە بە جامانە و ڕەنگی شینی ئاسمانی ئەسپەردەی خاک کران.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراون دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.