کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "حوسنی بازرگان" دایکی دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:24 - 24 خەزەڵوەر 2720

دایە "حوسنی بازرگان" دایکی شەهیدان "ڕەزا کەریمی" و "فایەق کەریمی" لە دوای تەمەنێک ژیانی سەربەرزانە لە "مەهاباد" کۆچی دوایی کرد.

دایە "حوسنی" هەتا دواساتەکانی ژیانی، خۆی بە بەختەوەر و سەربەرز دەزانی کە دوو کوڕی قارەمانی لە ڕێگای سەربەستی و ڕزگاریی نەتەوە و نیشتمانەکەیاندا شەهید بوونە.

شەهید "فایەق کەریمی" کۆڕی دایە "حوسنی" و کاک "عەلی" لە "مەهاباد" لەدایک بووە و ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لەلایەن ڕیژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ئێعدام کراوە و گڵکۆی پیرۆزی لە تەورێزە.

شەهید "ڕەزا کەریمی" کوڕێکی دیکەی دایە "حوسنی" ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە "مەهاباد" لەدایک بووە، ئەندامی یەکیەتیی لاوان بووە هەر بەهۆیەوە دەسبەسەر کراوە و ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٦٠ هەتاوی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئێعدام کراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "حوسنی" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.