کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "خەدیجە ئیسماعیلی" ژنێکی نیشتمانپەروەر لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

11:19 - 26 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "خەدیجە ئیسماعیلی" خوشکی کاک "عەلی ئیسماعیلی" پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "خەدیجە" ژنێکی نیشمانپەروەر و کوردپەروەر بووە و لە سەردەمی خۆیدا بەردەوام هاوکاریی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کردووە و ئاواتی گەورەی ڕزگاریی کوردستان بووە.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "خەدیجە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.