ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانان خاتوو "زولەیخا نەسری" دانیشتووی گوندی "تەنگیسەر" لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی "مەریوان" کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ژنێکی نیشتمانپەرور و شۆڕشگێڕ بووە. ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی دایە "زولەیخا" سێ پێشمەرگە بە ناوەکانی "وەهاب پاوەیی"، شەهید "شوجاع و حەمە نەجیم" کە ڕێژیمی ئێران شوێنپێیان دەکەوێ بۆ ماوەی یەک حەتوو لە ماڵی خۆیدا حەشاریان دەدات.
دایە "زولەیخا" جیا لەوەش خوشکی شەهید "بەختیار نەسریـ"ـیە.
ناوبراو ژنێک بووە کە لە بواری ماڵیش یارمەتی بە حیزبی دێموکرات داوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی خۆی بە لەدەستدانی ئەو ژنە تێکۆشەرە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.