کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "زەینەب خزرگەزۆ" دایکی شەهیدێکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

11:43 - 24 رەزبەر 2720

ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەر دایە "زەینەب خزرگەزۆ"، دایکی شەهید "عەبدولباقی سحەت"، خەڵکی گوندی "شاوانێـ"ـی شنۆ دوای تەمەنێک پڕ سەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "زەینەب" ژنێکی نیشتمانپەروەر بووە و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی ڕۆڵە پێشمەرگەکەیەوە دەکرد.

شەهید "عەبدولباقی" دوای هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆسەر خاکی کوردستان، پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و لە مەتەرێزی خەبات بۆ گەل و نیشتمانەکەی چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە و دەرەنجام لەلایەن هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیمەوە شەهید کرا و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بووە.

دایە "زەینەب" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە گوندی "شاوانێ" بە خاک ئەسپێردرا.

 حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "زەینەب" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.