کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "شکۆفە ڕەزایی" دایکی شەهید "ئەسعەد عەبدوڵڵاهی" کۆچی دوایی کرد

16:05 - 6 رەشەمه 2720

دایە "شکۆفە ڕەزایی" دایکی شەهید "ئەسعەد عەبدوڵڵاهی" و خەڵکی بانە، بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە، دوای تەمەنێک پڕ سەروەری لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "شکۆفە" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەر دەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕە پێشمەرگەکەیەوە دەکرد و هەمیشە خزمەتی بە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات کردووە، تەنانەت دوو جار لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

 شەهید "ئەسعەد عەبدوڵڵاهی" لەدایکبووی گوندی "حاجی مەمەیان" لە سەقزە. ناوبراو دوای پەیوەستبوونی بە ڕیزەکانی خەبات، بۆ بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی، ئەرکە حیزبییەکانی بوێرانە بەڕێوە بردووە.

دەرەنجام شەهید "ئەسعەد" لە ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لە گوندی "گەورەدێ" تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتان بوو.

دایە "شکۆفە" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ئاواتی وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدانی کوردستان ژیانی بەسەر دەبرد. تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "شکۆفە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.