کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی رێبەندان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "مەلیحە" ئەندامی حیزبی دێموکرات لە "پاوە" کۆچی داویی کرد

16:44 - 25 بەفرانبار 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی دایە "مەلیحە حوسێنی" خەڵکی گوندی "سەریاس" سەر بە شاری "پاوە" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بنەماڵەی دایە "مەلیحە" لە ناوچەکەدا بە بنەماڵەیەکی دێموکراتپەروەر ناسراون و چەندین شەهیدیان لەوانە چوار برا بە ناوەکانی "مستەفا ئیناخی، تاهیر ئیناخی، سابیر ئیناخی و قادر ئیناخیـ"ـیان پێشکەشی بارەگای ئازادیی کوردستان کردووە.

پوورە "مەلیحە حوسێنی" ئەندامێکی بەوەجی حیزبی دێموکرات بووە و هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بە حیزب و ئامانجەکانی وەفادار ماوەتەوە.

تەرمی پوورە "مەلیحە" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەی "هەورامان و جوانڕۆ" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.