کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی رێبەندان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "نازدار جەهانبەخش" ژنێکی نیشتمانپەروەر لە ورمێ کۆچی دوایی کرد

12:15 - 19 بەفرانبار 2721

ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە "نازدار جەهانبەخش" کچی "فەرامەرز" و خەڵکی گوندی "ماوانە"ی ناوچەی تەرگەوەڕ سەر بە ورمێ، بەهۆی نەخوشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "نازدار" یەکێک لەو ژنانە بووە کە هەمیشە پشت و پەنای پێشمەرگەکان بووە و دەرگای ماڵی بە ڕووی پێشمەرگەکان ئاوەڵا بووە.

کوڕێکی دایە نازادار بە ناوی "جەعفەر مەحموودپوور" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لە گرتنی پایگای "زەنگەکانـ"ـی ناوچەی برادۆستی ورمێ زۆر بەتوندی بریندار ببوو.

هەروەها هاوژینی ئەو ژنە حیزبدۆستە بە ناوی "فارس مەحموودپوور"، بەهۆی ئەوەیکە کوڕەکەی پێشمەرگەی حیزب بووە هەمیشە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و ئەشکەنجە دەکرا، تا سەرئەنجام بەهۆی ئەو ئەشکەنجانەوە پاش ماوەیەکی کورت گیانی لەدەست دا و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی کوردستان بوو.

هەر بۆیە ئەرکی بەڕێوەبردنی بنەماڵەش کەوتە سەر شانی دایە نازداری نیشتمانپەروەر و هەتا دواهەناسەی ژیانی بە ئارمان و ئارمانجەکانی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و و کەسوکاری دایە "نازدار جەهانبەخش" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.