![](/weney-mallperr/12474.jpg)
کوردستان میدیا: بە پێچەوانەی ئەوەیکە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ڕایاندەگەیاند کە ئەمساڵ لە ١٣ی خەزەڵوەردا دروشمی مەرگ بەر ئامریکا لادەبەن، بەڵام بە شێوەیەکی توندتر لە ڕێپێوانی ئەمساڵدا ئەو دروشمەیان وتەوە و سەرەڕای ئەوەش ئاڵای عەرەبستانیان ئاگر تێبەر دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ڕێپێوانەکانی ئەمڕۆی ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٤دا، دەستوپێوەندی و مۆرەکانی ڕێژیمی تیرۆریستیی ئیسلامیی ئێران بە پێچەوانەی سازانی سیاسی لەگەل ڕۆژئاوا و جیهان دروشمی توندیان دژی ئامریکا، ئینگلیس، ئیسرائیل و عەرەبستان بەرز کردەوە.
لەو ڕێپێوانەی ئەمڕۆدا ئاڵای ئامریکا و عەرەبستان ئاگریان تێبەر درا.
لەو ڕێوڕەسمەدا حەسەن ڕووحانی، سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران سەرەڕای پێداهەڵگووتن بە بۆنەی ١٣ی خەزەڵوەر، وەکوو ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوە دژی ئیستکباری جیهانی، ئەو ڕۆژەی، ڕۆژی خۆڕاگری ئەویکەی پێی دەڵێ نەتەوەی ئێران لە بەرانبەر بێگانەکان ناودێر کرد و وتی ئەو ڕۆژە، خۆڕاگری لە بەرانبەر بێگانەکانە.
حەمیدرەزا مووقەدەمفەر ڕاوێژکاری فەرهەنگیی میدیاکانی فەرماندەی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: دروشمی مەرگ بەر ئامریکا تەنیا دروشم نیە و لە پشتی ئەو دروشمە عەقڵانیەتێکی تەواو هەیە.
ئەحمەد سالک سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەناو فەرهەنگیی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران وتی: دروشمی مەرگ بەر ئامریکای نەتەوەی ئێران دژی نەتەوەکان یەک لەوانە ئامریکا نییە، بەڵکوو مەرگ بۆ سیاسەتەکانی ئامریکایە.
ئەو وتانەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هەندێک لە باڵاکانی ڕێژیم باسیان لەوە دەکرد کە دروشمی مەرگ لادەبەن، بەڵام بە پێچەوانە نە تەنیا ئەو دروشمە لانەبردرا، بەڵکوو ئاڵای عەرەبستانیش سووتێندرا.
عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران یەک ڕۆژ پێش لە ڕێپێوانی ١٣ی خەزەڵوەر لە چاوپێککەوتن لەگەل خوێندکاران و قوتابیان داکۆکی لە بەرەنگاربوونەوە دژی ئیستکبار و دروشمی مەرگ بەر ئامریکا کردبوو.
لە ڕۆژی سێزدەی خەزەڵوەری ١٣٥٨ی هەتاوی، گرووپێکی ناسروا بە خوێندکارانی پێڕەوی هێڵی ئیمام هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئامریکا لە تاران و ٦٦ دیپلۆماتی ئامریکا بە بارمتە گیران و لە دوای ئەو ڕووداوەدا لێکەوتەی قورسی سیاسی و ئابووری بۆ ئێران لێکەوتەوە.