![](/weney-mallperr/1114.jpg)
کوردستان میدیا: بانگهێشتی خوێندکارێکی کورد و ناڕوونیی چارەنووسی پاش چەند رۆژ و درێژەدانی گوشار بۆ سەر چالاکانی مەزهەبی و بڕینەوەی حوکمی کۆچی زۆرەملێ و بێبەشکرانی مامۆستایەکی ئایینی لە پێشنوێژی و حوکمدرانی چالاکێکی ئایینی بە زیندان لە نوێترین حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن رێژیمی ئێرانەوەن و ئەمەش دەرخەری درێژەی بارودۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێرانە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە درێژەی بانگهێشتی خوێندکاران و چالاکانی فەرهەنگی و مەزهەبی پارێزگای سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، خوێندکارێکی زانکۆی پەیامنووری سنە بە ناوی کاوە خوسرەوی کوردستانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.
ئەم چالاکە کوردە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر کراوە.
کاوە خوسرەوی مامۆستای زمانی کوردی لە ئەنجومەنی فەرهەنگی و ئەدەبی هاوڕێ هەوارم و بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی وتووێژی فەرهەنگەکان بووە.
لە درێژەی شەپۆلی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران، پێشنوێژێکی کورد بە ناوی مەحیەدین محەممەدزادە پیشنوێژی گوندی کۆڵە سەر بە شارستانی دیواندەرە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، لە چالاکیی ئایینی بێبەش و پێیراگەیەندراوە کە دەبێ ئەو گوندە بەجێبێڵێت.
مەحیەدین محەممەدزادە، ٩ ساڵ پێشنوێژی گوندی کۆڵە و ئەندامی مەکتەبی قورئان بووە و حوکمی پیشنوێژی نەکردن و بەجێهێشتنی گوندی کوڵەی لە ژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمەوە لەلایەن ناوەندی گەورەی ئیسلامی بۆ بڕاوەتەوە.
لەم پەیوەندییەدا، سەلام فەرەجی، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی مەکتەبی قورئان لە مەریوان، بە ٤ مانگ زیندانی مەحکووم کراوە و بۆ زیندان گوازراوەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی ٣ مانگی سەرەتای ئەمسالدا، ناوەندە قەزایی و ئەمنییەتییەکان و هیزە لیباس شەخسییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، ٣٧٩ هاووڵاتیی کوردیان بانگهێشت، دەستبەسەر و مەحکووم کردووە.