کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دزینی سیمی بەرق لە ئێران زیادی کردووە

12:08 - 24 جۆزەردان 2722

وێڕای ئەوەی کە بەهۆی قەیرانی ئابووری و بێکاریی خەڵک، دزینی سیمی بەرق لە ئێران بەرز بووەتەوە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن دزینی سیمی بەرق لە شاری "ڕەفسەنجان" ٣٠٠ لەسەد زیادی کردووە.

"محەممەد ڕەزا یووسفی" سەرۆکی ئیدارەی "بەرقـ"ـی ڕێژیم لە شاری "ڕەفسەنجان" وتوویەتی کە دزینی سیمی بەرق لەو شارە لەچاو ساڵی ڕابردوو ٣٠٠ لەسەد زیادی کردووە.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی: "٢٥ تۆن سیمی مسی کە نرخەکەی ١٠ میلیارد تمەنە، دزراوە. سیمی بەرق لەو شارە هاووڵاتییانی لەگەڵ کێشەی جیدی بەرەوڕوو کردووەتەوە".

"یووسفی" باسی لەوەش کردووە: "لە هاوینی ڕابردوودا بەهۆی ئەوەی کە ڕێژەی بەکارهێنانی وزە لە زیادبووندا بووە، بەهۆی دزینی لەڕادەبەدەری سیمەکانی بەرق نەتواندراوە کێشەکانی شەبەکەکە چارەسەر بکرێن".