کوردستان میدیا: گوشاری ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم بۆسه‌ر چالاکانی مه‌زهه‌بی سوننه زیادی کردووه و کلیسایه‌ک له تاران داخراوه.
له درێژه‌ی زه‌خت و گوشاری ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر مامۆستایانی ئایینی و لایه‌نگران ئایین و ئایینزا جیاوازه‌کان له ئێران، چه‌ندین مامۆستای کورد بانگهێشتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتییه‌کان کراون و کلیسایه‌کی مه‌سیحییه‌کانیش له رۆژئاوای شاری تاران داخرا.
دوو هاووڵاتیی لایه‌نگری مه‌کته‌بی قورئان ده‌سبه‌سه‌ر کران
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، رێکه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتیی لایه‌نگری مه‌کته‌بی قورئان له سنه به‌ناوه‌کانی جه‌مال زاهیدی و فواد شهوکهتیار له‌لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له چاره‌نووس و تۆمه‌تی ئه‌م دوو هاووڵاتییه بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه.
پێشتریش ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی قورئان به‌ناوی فواد مه‌ردۆخ رووحانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت کرابوو.
مه‌کته‌بی قورئان دامه‌زراوه‌یه‌کی لایه‌نگرانی مه‌زهه‌بی سوننه له کوردستانی ئێرانه و وێڕای مه‌حکووم کردنی ده‌سبه‌سه‌ر کران و بانگهێشتی ئه‌ندامانی خۆی، رایگه‌یاندووه، که چالاکییه‌کانی مه‌کته‌ب قورئان سیاسی نین و ته‌نیا له بواری ئایینی و مه‌زهه‌بیدا چالاکی ده‌که‌ن.
بانگهێشتی حه‌سه‌ن ئه‌مینی لێپرسراوی به‌ڕێوه‌به‌ریی مه‌کته‌ب قورئان بۆ دادگا و ئیتلاعات
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، حه‌سه‌ن ئه‌مینی مامۆستای ئایینی و لێپرسراوی شۆرای به‌ڕێوه‌به‌ریی مه‌کته‌ب قورئانی کوردستان به تۆمه‌تی ره‌خنه‌گرتن له کاروباری به‌ڕێوه‌به‌ری و راده‌ربڕین بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات و دادگای تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینیی شاری هه‌مه‌دان کرا.
حه‌سه‌ن ئه‌مینی تۆمه‌تگه‌لێکی دیکه وه‌کوو وتووێژ له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نه بیانییه‌کان، ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر ره‌ت کردنه‌وه‌ی پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی و سه‌رکۆماری و ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستێوه‌ردانی نایاسایی له کاروباری عه‌قیده‌تی بانگهێشت کراوه.
پێشتریش مامۆستایه‌کی دیکه‌ی کورد بانگهێشتی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو
عه‌بدولسه‌لام گوڵنه‌واز، پێشنوێژی مزگه‌وتی گه‌ڕه‌کی شێوه ئیبراهیمی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی و دادگای تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینیی ورمێ بانگهێشت کرابوو.
ئیداره‌ی ئیتیلاعات ٢٩ تۆمه‌تی جۆراوجۆری داوه‌ته پاڵ سه‌لام گوڵنه‌واز ئایینییه و دادگای تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینیش پێشتر مۆڵه‌تی پێشنوێژیی لێ وه‌رگرتبووه‌وه.
کلیسایه‌کی مه‌سیحیان له تاران له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه داخرا
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مه‌سیحیانی ئێران، ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له درێژه‌ی گوشار بۆ سه‌ر مه‌سیحیانی ئێران، کلیسای جه‌نه‌ت ئابادی شاری تارانیان داخست.
حوکمی داخستنی کلیسای جه‌نه‌ت ئاباد له رۆژئاوای تاران رۆژی سێشه‌ممه، ٩ی جۆزه‌ردان به قه‌شه‌ی ئه‌و کلیسایه راگه‌یه‌نراوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران