هەوڵەکانی ڕێژیم و دەستوپیوەندییەکانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماڵی خەڵکی کوردستان بەردەوامە و ئەمجارە لە ڕێگەی جاشەکانەوە هەوڵ بۆ داگیرکردنی بازاڕەکانی شاری سەقز دەدرێت.
ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیم و "ستاد ئیجرایی فەرمانی ئیمام"، له ڕێگه‌ی جاشێكه‌وه به‌ناوی "د. شوكری"، ده‌یانهه‌وێت، دووكانه‌كانی بازاڕی "تاژه‌بانچیـ"ـی سه‌قز داگیر بكه‌ن.
ئه‌و بازاڕه كه زیاتر له ٧٠ دووكانی تێدایە، بازاڕێكی له‌مێژینەیە كه مێژووی خاوه‌نه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جووه‌كانی شاری سه‌قز كه دواتر به‌هۆی كوشت و بڕی ڕێژیم شاریان به‌جێهێشتووە و زۆربه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات جێگیر بوونە.
سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئێستا هه‌ر دووكانێک خاوه‌نی خۆی هه‌یه و سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی سه‌دان بنه‌ماڵه‌یه له سه‌قز، به‌ڵام ڕێژیم ده‌ستی كردووه به داگیركردنی ئه‌م دووكانانه، له ڕێگه‌ی ده‌ست و پەیوه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه".
ڕێژیم له ٦ دانگی ئه‌م بازاڕه و دانگ و نیوێكی كردووه‌تە نێو ئه‌و جاشه‌وە، به بڕی ته‌نیا ٧٠ ملیۆن تمه‌ن.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ئه‌م بازاڕه، ده‌یان ملیارد تمه‌ن بایەخی هه‌یه، به‌ڵام ڕێژیم ده‌یهه‌وێت داگیری بكات و له‌م ڕێگه‌یه‌وه پارەیەکی زۆری ده‌ست بكه‌وێت.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها باسی لەوە کردووە: "لەئێستادا ئەو جاشە كێشه‌ی بۆ دووكانداره‌كان پێک هێناوه و ده‌یهه‌وێت نه‌ته‌نیا دووكانه‌كان به دووكاندارەکان چۆڵ بكات، بەڵکوو داوای كرێی دووكانه‌كان لە ٤٠ ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستایان لێ دەکات".
هەربۆیە، كێشه‌یه‌كی زۆر و نیگه‌رانییه‌كی قووڵ له نێو بازاڕییان و سه‌دان بنه‌ماڵه له سه‌قزدا پێک هاتووه.
"د. شوكری"، جاشێكی به‌ناوبانگی ڕێژیمه كه دەستی لە تاوانی دیکەدا هەیە.