ئەمڕۆ ٧ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری "سەردەشتـ"ـە. شاری سەردەشت یەک ساڵ دوای کۆتاییهاتنی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان عێراق و ڕێژیمی ئێران لەلایەن "سەدام حوسێن" سەرکۆماری پێشووی عێراقەوە کیمیاباران کرا.
هەتا ئێستا ڕێژەی ئاماری قوربانییانی ئەو کارەساتە ڕوون نییە، بەڵام بەڵام باس لەوە دەکرێت کە ١٣٠ کەسی بێتاوان کوژراون و ٨ هەزار کەس بریندار کراون. سەردەشت وەکوو یەکەمین شاری کیمیاییلێدراوی جیهان ناسراوە کە ٧ مانگ دوای شاری "هەڵەبجە" بە شێوەیەکی چڕتر کەوتە بەر هێرشی کیمیایی ڕێژیمی ئەوکاتی عێراق.
دوای تێپەڕینی ٣٥ ساڵ لە کیمیابارانکردنی "سەردەشت"، خەڵکەکەی بەهۆی گازی خەردەلەوە دەناڵێنن بە شێوەیەک کە ئێستاکەش بەشێک لە خەڵک بۆیان دەردەکەوێت کە بوونەتە بەرکەوتەی ئەو گازە و کاریگەریی لەسەر داناون و ئازاریان دەدات، بەو حاڵەش هیچ لایەنێک نییە فریایان بکەوێت و هەزاران کەس دوای ئەو کارەساتە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، پتر لە چەند هەزار کەس لە ساڵی ٦٦دا بەهۆی هێرشی کیماییەوە بریندار و گیانیان لەدەست داوە، بەڵام ڕێژەیەکی کەم وەکوو کەمئەندام ناسراون و لە خزمەتگوزاریی دەرمانی بێبەشن. لە ئێستادا ١٣ هەزار کەس سەبارەت بە دۆخی نالەباری خۆیان لە کۆمیسیۆنی بەدواداچوون لە نۆرەدان.
هەروەها لە دوای ٣٥ ساڵ ئێستاش بەریندارانی ئەو هێرشە کیمیاییە ژیانێکی ئاساییان نییە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان، بەڵام لە نەبوونی پزیشکی شارەزا و پسپۆڕ دەناڵێنن.
ئاسەواری قەرەبوونەکراوی هێرشی کیمیایی "سەردەشت"، لە پەنای تێچووەکانی دەوا و دەرمان کێشەیەکی زۆری بۆ بریندارانی ئەو شارە بەدواوە بووە و ئاسەواری ئەو مادە کیمیاییە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنیتەوە.
هەواڵی ئەو کارەساتە گەیەندرایە شورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵام هیچ لێژنەیەکی کارناس و شارەزا بۆ لێکۆڵینەوەی ئەو هێرشە سەردانی "سەردەشتـ"ـی نەکرد.
هێرشی کیمیایی "سەدام" بۆ سەر "سەردەشت و هەڵبجە" لە حاڵێکدا ڕووی دا کە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لەو دوو شارە و لەنێو خەڵکی مەدەنیدا خۆیان حەشار دابوو.