کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دونیای فووتباڵ ئۆستوورەیەکی خۆی لەدەست دا

11:59 - 6 سەرماوەز 2720

"دیەگۆ ماڕادۆنا" ئۆستوورەی فووتباڵی جیهان لە تەمەمی ٦٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و دونیای فووتباڵ ئۆستوورەیەکی خۆی لەدەست دا.

ئەو فووتباڵیستە ئارژانتینییە بەهۆی ئەوەیکە خوێن لە مێشکیدا دەڵمەی کردبوو نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت و دوای دوو حەوتوو لە نەخۆشخانە مەرەخەس کرابوو؛ بەڵام ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەز کۆچی دوایی کرد.

تیمی میللیی ئارژانتین ساڵی ١٩٨٩ی زایینی لە جامی جیهانیی فووتباڵدا بە بەشداریی "ماڕادۆنا" توانی ببێتە پاڵەوان.

لەو خولە کێبڕکێیانەدا وەک باشترین یاریزانی جیهان هەڵبژێردرا و گۆڵێکی تۆمار کرد کە بە "دەستی خودا" ناوبانگی دەرکرد.

ناوبراو ئەو گۆڵەی لە یاری لەگەڵ تیمی بریتانیادا تۆمار کرد کە دواتر "ماڕادۆنا" خۆی دانی بەوە دانا کە بە دەست ئەو گۆڵەی لێداوە.

"دیەگۆ ماڕادۆنا" لە ماوەی ژیانیدا هەوراز و نشیوێکی زۆری چێشت؛ بەڵام ئەو هیچ کات نەیتوانی لە ڕاهێنەریدا سەرکەوتن بەدەست بێنێت.