کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دووچەرخەسوارانی سنە بەبۆنەی ڕۆژی "هەوای خاوێن" چالاکییەکیان بەڕێوە برد

12:37 - 12 بانەمەڕ 2721

بەشێک لە دووچەرخەسەوارانی ئەنجومەنی وەرزشیی "کوردانە" لە پارێزگای "سنە" بە دروشمی "زەویی خاوێن، هەوای خاوێن" بەرە و هەورامان بەڕێ کەوتن.

ئەو چالاکییە وەرزشییە بە مەبەستی جێگیرکردنی کولتووری پاراستنی ژینگە و هۆکارەکانی لەنێو چوونی زەوی بەڕێوە چووە.

ئەو چالاکییە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری "سنە" هەتا گوندی " ڕوار"ی هەورامان درێژەی دەبێت.

ئەنجومەنی وەرزشیی "کوردانە" ڕایگەیاندووە؛ بەو هیوایە ئەو جۆرە چالاکییانە بتوانن هاندەرێک بن بۆ پێشوازیکردنی خەڵک بۆ پاراستنی ژینگە.