کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دووچەرخەسوارانی سەوزی "زاگرۆسـ"ـی مەهاباد "ڕۆژی جیهانیی زەویـ"ـیان بەرز ڕاگرت

12:10 - 3 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕ  دووچەرخەسوارانی سەوزی "زاگرۆسـ"ـی شاری "مەهاباد" لە "ڕۆژی جیهانیی خاوێن ڕاگرتنی زەوی" لە چالاکییەکدا شاریان لە پاشماوە و زبڵ خاوێن کردەوە.

دووچەرخەسوارانی سەوزی زاگرۆس لە ژێر دروشمی "پارێزگاری لە ژینگە، پارێزگاری لە ژیانە" دەورووبەری بەنداوی "مەهاباد"یان خاوێن کردووەتەوە.

ئەو ڕۆژە لەلایەن "جان مەک کانڵ" چالاکیی ئاشتی، لە ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوی "یوونسکۆ"دا دیاری کرا و لەلایەن "گیلورد نێلسۆن" سێناتۆری ئامریکایی وەکوو کۆبوونەوەیەکی ڕاهێنان لە پەیوەندیی لەگەڵ ژینگە دامەزرا.

هەموو ساڵێک بەبۆنەی ئەم ڕۆژه چالاکیی ژینگەیی لە ئاستی جیهاندا بەڕێوە دەچێت.