ماوەیەکی زۆرە لە کوردستان و ئێران گرانیی شتومەکی خۆراکی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر سفرەکانی خەڵک داناوە.
کەمبوونەوەی توانایی کڕینی گۆشت لەلایەن خەڵک و مایەدانانی دووکانداران بۆ کڕینی گۆشت لە شارە گەورەکاندا بووەتە هۆکارێک کە زۆربەی دووکانداران ڕابگەیەنێن: "هەر کەسێک بتوانێی چەکی کارمەندی بێنێت یان کەسێکی باوەڕپێکراو بتوانێت زەمانەتی بکاتم بە شێوەی قیستی گۆشتی پێ دەفرۆشین".
کەربەدەستانی پەیوەندیدار به بیانووی جۆراوجۆر وەکوو قاچاخی مەڕوماڵات بۆ دەرەوە و هەروەها گرانبوونی تفاق، بۆ گرانیی گۆشت دێننەوە.
نرخی گۆشتی سوور و مریشک لە کوردستان و ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی لە زیادبوونە و لە ئێستادا ئیتر گۆشت لەسەر سفرەی خەڵکی کەمداهات و تەنانەت چینی نێوەڕاست سڕدراوەتەوە.