کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی بەلووچ بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژران و بریندار بوون

11:12 - 26 رەزبەر 2720

ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەر دوای ئەوەیکە دوو هاووڵاتیی بەلووچ بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژران و بریندار بوون، خەڵک لە سیستان و بەلووچستان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

"محەممەد ڕۆستەمزادە" و "عەلی عاشووری نیا" دوو هاووڵاتیی بەلووچ بە تۆمەتی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە تەقەیان لێکرا و لە ئەنجامدا کەسێکیان کوژراوە و یەکی دیکەش بریندار کراوە.

دوای ئەو جینایەتە، خەڵکی شاری "سیریک" ڕێگای "میناب" بۆ  "جاسکـ"ـیان بەست و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

"محەممەد ڕۆستەمزادە" بەهۆی برینداربوونی و ڕەوانەنەکردنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی خوێنڕێژییەوە گیانی لەدەست داوە.

 لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا چەندین هاووڵاتیی بەلووچ بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە بیانووی کاروباری قاچاخ کوژراون یان بریندار کراون.