کوردستان میدیا: تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، رێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، بە هۆی تەقەی مەئموورێکی هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ماشینی هاووڵاتییەکی کورد لە رێگای هەمەدان ــ مەلایر، دوو کەس بە ناوەکانی هیوا فەتحی و موجتەبا زاهیدی کوژران.
بەپێی ئەو سەرچاوە دەست لە جێ موجتەبا زاهیدی مردووە و هیوا فەتحیش پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانەی هەمەدان، بەهۆی توندی برینەکەی گیانی لەدەست داوە.
شەوی رابردوو پاش رادەست کردنەوەی تەرمی هیوا فەتحی بە بنەماڵەکەی، سەدان کەس لە هاووڵاتییانی سنەیی لە ئەسپەردە کردنی تەرمەکەیدا بەشدارییان کرد.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران