کوردستان میدیا

سێشەممه 24ی پووشپەڕ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی شنۆیی بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتشی تورکیەوە گیانیان لەدەست دا

12:23 - 10 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە بەرزاییەکانی "خواکورکـ"ـیان بۆردومان کرد و دوو هاووڵاتیی شنۆیی بە ناوەکانی "فاخر تازە وارد"  تەمەن ٣٥ ساڵ و "ڕەشید پیرۆتی" تەمەن ٣٦ ساڵ، لەو بۆردومانەدا گیانیان لەدەست دا.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ کۆکردنەوەی ڕووەکی بەهاری ڕوویان لەو ناوچەیە کردبوو و لە بەرزاییەکانی "خواکورک" تووشی ئەو ڕووداوە بوون.

بەرزاییەکانی خواکورک شوێنی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانە (پ.ک.ک) و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتشی تورکیە بە بەردەوامی ئەو بەرزاییانە بۆردومان دەکەن.

پاش شکستهێنانی وتووێژ لە نێوان دەوڵەتی تورکیە و پارتی کرێکارانی کوردستان، شەڕی توند لە نێوان هێزەکانی ئەرتشی تورکیە و "پ.ک.ک" لە خواکورک هاتووەتە ئاراوە.